ناوەندی ڤەژین رێزی لە کار و چالاکیەکانی شەریف باجوەر گرت

0
1180

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ناوەندی ڤەژین رێزی لە شەریف باجوەر چالاکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان گرت.

ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی٣٠ سەرمازی ٢٧١٦ی کوردی ناوندی فەرهەنگی هۆنەری ڤەژین لە شاری مەریوان لە رێورەسمی شەوی یەڵدا کە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە رێکخرا بوو، بە پێشکەش کردنی لەوحێک رێز لە شەریف باجوەر چالاکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان ئەندامی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا گیرا.

لەم رێورەسمەدا باجوەر وێرایی دەس خۆشی لە ناوەندی ڤەژین چەند وتەیەکی سەبارەت بە دۆخی ژینگە و کارەساتە ژینگەیەکان کە لە کوردستاندا ڕۆژانە دێتە ئاراوە پێشکەش بە بشداران کرد.

شەریف باجوەر یەکێ لە ئەندامانی چالاکی ئەنجۆمەنی سەوزی چیایە و هاوکات بەرپرسی کۆمیتەی قیرانی ئاگرکەتنەوەکان لە ئەنجۆمەنی سەوزی چیایە کە لە ماوەی رابردوودا لە حەرەکەتێکی نەمادیندا رێگایی نێوان مەریوان سەلاسی باوەجانیی بە نیشانە نارەزایەتی بە ئازاردانی ئاژەڵان بە پێ پێوا.

لە بەشێکیتری ئەم رێورەسمەدا بە پێشکەش کردنی لوحەی رێز لێنان بە محەمەد باختەر خەڵکی شاری مەریوان کرد، کە چەند ڕۆژ پێش لە کاتی رزگار کردنی سەگێک لە نێو میدانی مین لە پادەگانی عەجەبشێربە سەر مینێکی چێندراودا دەکەوێت پایەکی لە دەست دەدات.