درێژەی ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستان/ کامیاران و هەورامان

0
680

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەمڕۆ دووشەممە 4ی گەلاوێژی 2716ی کوردی، ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستان درێژەی هەبوو.

لە درێژەی ئەم ژینۆسایدە سەوزەدا، ئەمڕۆ لە گوندی گازرخانی سەر بە شاری کامیاران، ئاگر لە ژینگەی نیشتمان بەردراوە.

هەواڵنێری ژینگەوان لە شاری کامیاران ڕایگەیاند: خەساری ئەم ئاگرەی ئەمڕۆ گوندی گازرخانی زیاتر لە 20 هێکتار دەخەڵمێنرێت.

هەر لەو پێوەندییەدا و بەپێی هەواڵی گەییشوو لە هەورامانەوە، ژینگەی نیشتمان لە گوندی هەورامانی تەخت ئاگری تێبەردراوە.

بەپێی ئەم هەواڵە و بەپشت بەستن بە لێدوانەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە؛ خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی نیشتمان گەییشتووە و حکوومەت هیچ هاوکارییەک لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان ناکات و خودی حکوومەت هۆکاری گڕتێبەردانی ژینگەیە.

ئامارەکانی ماڵپەڕی ژینگەوان باس لەوە دەکەن کە تاوەکوو ئێستا 320 حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە لە کوردستان لە ئەمساڵدا ڕووی داوە.

ئەم ئامارە پیشان دەدات کە ڕۆژانە چوار حاڵەت ئاگرکەوتنەوە ڕوودەدات و ئەمەش بەواتای ژینۆسایدە.

12

meriwan

photo_2016-07-25_21-38-56