بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان،ئەنجۆمەنی ژینگە پارێزی (ژینکۆ)ی شاری شنۆ لە درێژەی کارو چالاکیەکانی خۆیاندا دانەوێڵەیان بۆ پەلەوەرەکان لە شاخەکانی شاری شنۆ رووکرد.
له دریژەیی هەڵمەتەکانی ئەنجومەنی ژینگەپاریزانی ژینکۆی شاری شنۆ ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ۹ی ریبەندانی ۹٤ هەتاوی، هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی دانەوێڵه بۆ باڵندەکان بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان لەو هەڵمەتەدا، رێژەیەکی بەرچاو لە دڵسۆزانی ژینگەی شاری شنۆ بەشدار بوون.
ئەو چالاکییە لەو شوێنانەی دەڤەری شنۆ بەڕێوەچوو: شوێنەکانی شێخ سمایل و قڵاتۆک و هەوڵی جادەیی سینگان
ئەنجام دانی هەڵمەتی ئەوتۆ بەتایبەتی لە وەرزی زستان و تووشی سەرمای ئەو ساڵدا، یەکجار بەجێ و پێویستە.