مەریوان، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

0
585

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەان،دارستانەکانی کوردستان رۆژانە لە بندەگی ناوندەکانی حکومەتدا دەیان هکتاریان دەبێتە قۆربانی هەر رۆژە چەند ناوچە لە کوردستان دەکەوەێتە بەر تەوژمی ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان.

رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی دارستانەکانی گوندی لەنج ئاوا سەر بە شاری مەریوان لەلایەن نەیارانی سرووشت و ژینگەی کوردستانەوە ئاگریان تێبەردرا و بە دەیان هکتار لە باشتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سووتا.

بە وتەی شایەت حاڵانی ناوچەی ئاگری دارستانەکانی گوندی لەنج ئاوا زیاتر لە ۷کاتژمێر درێژەی کێشاوە زەرەروو زیانی زەر چاو بە ژینگە گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە،دارستانەکانی لەنج ئاوا لە ماوە سێ رۆژی رابروودا بۆ جاری دووهەمە بە شێوەیەکی گۆمانناوی ئاگریان تێبەر دەبێت،کە لەم ئاگرکەوتنەوانەدا خەسارێکی ژینگەی بەرچاو بە ژینگەی ناوچەکە کەوتووە.

شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە بە هەوڵ و تێکۆشای خەڵکی ناوچەی مەریوان و ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوان کۆژاوەتەوە،کۆمیتەکانی بەرنگاری لەگەڵ ئاگرکەوتنەوەکانی ئەنجۆمەنی سەۆزی چیا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان رۆژانە بە شێوەیەکی خۆرسک بە هانای خەڵک و دارستانەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەچن.

photo_2016-07-25_21-33-11

photo_2016-07-25_21-38-56