ئاگرتێبەردانی لێڕەوارەکانی کوردستان گەیشتە سەلاسی باوەجانی

0
602

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرکەوتنەوە یەک لە دواییەکەکانی کوردستان لە وەرزی سەوزدان ئەمجارە لێرەوارەکانی سەلاسی باوەجانی کردە ئامانج.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردان یەکەمین ئاگرکەوتنەوە لە سەلاسی باوەجانی لەلایەن نەیارانی ژینگەی نیشتمانەوە بەردرایە لێرەوارەکانی گۆندی زنگنە سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی.

شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە شاخی مێژووی گۆندی زنگنە روویداوە زیادتر لە هشت ساعت ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوام بووە،ئەمجارەش وەکوو سەرجەم جارەکانیتر هیچ ناوندی حکومەتی بەنسبەت ئەم ئاگرکەوتنەوە نەهاتە دەنگ و نەک ئەمجارەش خەڵکی گۆندی زنگنە بە کەمتەرین ئمکاناتەوە ئاگرەکەیان گۆژاندەوە.

هاوینی ساڵی ڕابردوو بە هۆی ئاگركەوتنەوە ١٨٥٠ هێكتار لە دارستان‌ و لێڕەوارەكانی ناوچە ئیلام بوونە قۆربانی سیاسەتە دژە ژینگەیەکانی کۆماری ئیسلامی.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە چاڵاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە چەندین جار ناڕەزایەتی خۆتان لە هەمبەر ئاگرکەوتنەوەکانی زاگرۆس دەربریوە کە لەلایەن ناوندەکانی حکومەتەوە هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە.