بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژانە چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان بە شێوەی گۆماناوی ڕوودەدات، ناوندەکانی حکومەت لە ئاست ویستوو داخوازیەکانی خەڵک هیچ هەنگاوێکی بە کردەوە هەڵناگرن.
رۆژی شەممە ۹ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی، ئاگر لە دارستان و لێڕەوارەکانی نزیک بەنداوی گاوشان لە جادەی نێوان سنە کامیاران بەردار، رووبەرێکی بەرچاو لە دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو ناوچەیەی بە تەواوی کردە سووتماک.
بە وتەی شایەتحاڵان هۆکاری پەرە سندنی ئاگری دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو شۆێنە بە هانا نەچوونی ناوەندەکانی حکومەت لەو ناوچەیە بووە، لەم ئاگرکەوتنەوە چەندین هەکتار لە دارستان و لێڕەارەکانی ناوچەکە بە تەواوی سووتاوە و زەرەروو زیانێکی بەر چاو بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە.
شایانی باسە کە لە درێژەی کاولکاریەکانی نەیارانی سرووشتی کوردستان سەر لە بەیانی رێکەوتی ۹ی گەلاوێژ ئاگر لە زەوی و زاریی ناوچەی شێروانە بەر درا، بە وتەی شایەت حاڵان چەندین هەکتار لە زەوی و زاریی خەڵکی ناوچەکە کە بەشێکی بەر چاوی لە گەنم، کە هێشتا درەۆیان نەکردە بوو لە ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستاندا سووتا.
ئاگرکەوتنەوە یەک لە دوای یەکەکان لە کوردستان جگە لە ناو بردن و کاول کردنی سرووشت ژینگەیی کوردستان بە دەیان جار شاهەدی ئەوە بووین کە ئاگر لە زەوی و زاری خەڵکی کوردستان بەر دراوە، کە لەم ئاگرکەوتنەوانەدا تەنیا خەڵکی کوردستانە کە زەرەر دەکات و هیچ ناوەندێکی حکومەتی قەرەبوویی ئەو خەسارەیان بۆ ناکاتەوە.