دارستانەکانی پارکی گەشتیاری تاقۆسان بۆ جاری دووهەم ئاگریان تێبەردرا

0
741

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردانەکان لە پارێزگای کرماشان بەردەوامە، رۆژانە حکومەت بە بڵاو کردنەوەی ئاماری ناراست رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان چەواشە دەکات.

رۆژی شەممە۹ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی پارکی گەشتیاری تاقۆسان لەلایەن کەسانێکی نەناسراو ئاگری تێبەردرا، ئەم ئاگرکەوتنەوە کە لە کاتژمێر ۱۰ی شەو دەستی پێ کرد زیاتر لە ۲کاتژمێری خایاند،خەسارێکی ژینگەیی بەر چاو بە دارستانەکان و تەنانەت شوێنە شینایەکانی ئەو پارکە گەشتووە.

شایانی باسە لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا ئەمە دووهەم حاڵەتی ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی پارکی گەشتیاری تاقۆسان بوو،کە بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی ژینگەپارێزی پارێزگای کرماشان کۆژاوتەوە.

هەر لە پیوندی لەگەڵ ئاور تێبەردانی دارستانەکانی پارێزگای کرماشان ئاگر لە دارستانەکانی ناوچە (زاورە کوە)سەر بە شاری شائاباد بەردرا، خەسارێکی زۆر بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچیە گەیشتووە.

لە ماوە رابردوودا کە ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەر چاو زیادی کردووە، رۆژانە بەشێوەیەکی گۆماناوی ئاگر لە شوێنە گەشتیاریەکانی کوردستان بەردەدرێت،کە زۆربەی چاڵاکانی ژینگەپارێزی کوردستان لەو باوەرەدان کە دەستی ناوندەکانی حکومەتی تێدایە،بە هانا نەچوون لە کاتی پێوست،دابین نەکردنی کەرستەی پێویست بۆ چاڵاکانی ژینگەپارێزی،بڵاو کردنەوە ئاماری ناراست لە سەر رێژەی ئاگرکەوتنەوەکان…سەلمێنەری ئەو راستیە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بووە.

photo_2016-07-31_02-55-41

photo_2016-07-31_02-55-46

photo_2016-07-31_02-55-49

photo_2016-07-31_02-55-54

photo_2016-07-31_02-55-58