لە شاری پیرانشار بە چاڵاکی ژینگە پارێزی یادی کیمیابارانی سەردەشت کرایەوە

0
716

بەپێی هەواڵی گەیشوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار بە خۆێن کردنەوەی چۆمی قەڵات ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت یان کرەوە.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 7ی پووشپەڕی 2716کوردی ئەنجۆمەنی ژینگە پارێزانی پیرانشار لە هەڵمەتی خاوێن کردنەوەی لێوار چۆمی قەڵات، کە تایبەت بوو بە یاد کردنەوەی کارەساتی کیمیابارانی سەردەشت، و هەروەها بەرز ڕاگرتنی یەکەمین ساڵوەگەری دەسپێکی چالاکی ژینگەیی لە پیرانشار.

سەرەتای ئەو هەڵمەتە بە یادی قوربانیانی کیمیابارانی سەردەشت خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی شەهیدان ئەو کارەساتە دەستی پێ کرد.

دوابەدوای هەڵمەتەکە بە خاوێن کردنەوەی دەڤەرەکە کۆتایی پێ هات، لە لایەن حەیدەر(هاوار) ئەحمەدی باسێک لە سەر ئەو کارەساتە دڵتەزێنە پێشکشی کرد کرا پاشان بە خوێندنەوەی دوو پەخشان لە لایەن بەڕێزان: ئاوارە فەڕڕوخی و مراد باپیر پوور خۆێندرایەوە لە کۆتایی دا بە پێشکەش کردنی کۆمەلێک باس و ڕخنە و پێشنیار لەسەر ساڵوەگەری دەست پێکردنی چالاکییەکانی ژینگەپارێزی لە پیرانشار لە لایەن ئامادەبوانەوە کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.

بەرز و پیرۆز بێ یادی شەهیدانی کیمیابارانی شاری سەردەشتی قارەمان