گیلانغەرب، بە خۆڵەمێش کردنی ژینگەی کوردستان درێژەی هەیە

0
1024

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، دارستان و لێرەوارەکانی گیلانغەرب ڕۆژانە بە دەست کەمتر خەمیەکانی ناوندەکانی حکومەتەوە دەناڵێنن، ڕۆژ نییە ئاگر لە شوێنێک لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەرنەدرێت.

ڕۆژی هەینی ۱٥ی رەزبەری ۲۷۱٦ی کوردی دارستان و لێرەوارەکانی سیران بن لە ناوچەی حیدەریە سەر بە شاری گیلانغەرب لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراو ئاگری تێبەردرا.

ئەم ئاگرتێبەردانە کە لە تاریک و ڕۆشنایی ئەمرۆدا دەستی پێ کرد تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە درێژەی هەیە، بە وتەی شایەت حاڵان رووبەری بەرچاو لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیە گرتووەتەوە، تا ئێستا چەند هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی لە ناو بڕدووە، زیانێکی بەر چاو بە گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوتووە.

شایانی باسە کە ئەنجۆمەنی سەوزی زاکڕۆس لە سەرتایی ئەم ئاگرکەوتنەوە تا ئێستا بەردەوام لە هەواڵی کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکەدا بوون، بە هۆی زۆری ئاگری ناوچە کەم بوونی نەفەرات و کەرەستەی پێویست نەیان توانیوە ئاگری ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن داوایان لە سەرجەم خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان کردووە کە بە هانایی ژینگەی نیشتمانەوە بچن.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەم سێهەم حاڵەتی ئاگرتێبەردانە لە دارستانەکانی ناوچەی سیران بن ــنە.

هەر لەو پیوندیەدا سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە ناوچە بۆکان ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی ناوچەی ئەمیرئاوا بەردرا و خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە ژینگە کوردستان دا.