لەماوی چەند ساڵی رابردوودا کە ئاوی گۆلی ورمێ بە شێوەیەکی بەر چاو کەمی کردووە مەترسییەکی گەورەی بۆ خەڵک ناوچەکە بەتایبەی شاری ورمێ دروست کردووە هەر ئەوەش وایی کردووە کە بەرپرسانی رژیم پەنا بۆ هەر کەس و لایەنێک یان وەڵاتانی دەورووبەر بەبەن، سەرە رایی پیوەندی گرتنی بەرپرسان بەتایبەت سەرۆکی سەرچاوە سرووشتیەکانی ئێران لەگەڵ چەندین وەڵات تەنانەت واژۆ کردنی چەند رێکەوتن نامە لەمەڕ ئەم پرسە تا ئێسات هیچ لایەنێک یان وەڵاتێک بەکردەوە جوابی بەرپرسانی نەداوەتەوە.
دروست کردنی لە رادەبەدەری بەنداوەکان لە ناوچەکانی دەورووبەری گۆلی ورمێ هەڵکەندنی سەدان بیر”چا” نە بوونی پیلانێکی دروست تۆکمە لە ماوەی دەیەی رابردوودا لەو ناوچە لە سەرکیتەرین هۆکاری قەیرانەکانی ئێستایی گۆلی ورمێن،کە بە پێی هێندێ لێكۆڵینەوەکان قەیرانی وشكبوونی ئاوی دەریاچەی ورمێ تا ئێستا زیاتر لە ١هەزارو٤٠٠ ملیارد تمەن خەساری بە ئابووریو ژینگەی ئەو ناوچە گەیاندووە، هەر ئەمەش وایی کرد کە، لە سەرەتایی دەسپێكی قەیرانی وشكبوونی ئاوی گۆلی ورمێ كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی مەدەنیو ژینگەپارێزی كورد لە شاری ورمێ بە خۆپیشاندانو ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر كەمترخەمی بەرپرسان داوای هەوڵێكی جیددیان كرد بۆ دەربازبوون لە وشكبوونی دەریاچەی ورمێ، كە بە دەسبەسەركردنو هێرشكردن وەڵامیان درایەوە، بەڵام چالاکانی ژینگەپارێزی کورد کۆڵیان نەداو بەردەوام لەهەوڵی بەدواداچوونی ئەم پرسە بوون، پرسێك كە خەریكە بەشێك لە ئێران و ناوچەكە بەرەو كارەساتێكی ژینگەیی مەترسیدار دەبا، بوونی خوێیەكی زۆر لەم گۆلەدا و ئەگەری وشكبوونی مەترسی ئەوی لێدەكەوێتەوە كە گەردەلوولی خوێ ببێتە هۆی مەترسی و تێكدانی سروشت و ژینگەی ژیانی مرۆڤەكانی ئەم ناوچەیە.
كاربەدەستانی ڕێژیم لە سەرەوەی هەموویان مەعسوومە ئیبتكار سەرۆکی سەرچاوە سرووشتیەکانی ئێران لەم ماوەیەدا چەندین پلانیان بۆ ڕزگاركردنی گۆلی ورمێ هێناوەتە بەرباس كە بە هۆی نازانستی بوونی پلان و بەرنامەكان هەر لە سەرەتاوە تووشی شكەست بوون. دوایین بەرنامەی ڕێژیم بۆ ڕزگاربوونی گۆلی ورمێ لە وشكبوون، ڕاكێشانی ئاوی رووباری” زاب” بۆ ئەم گۆلە یان بە واتەیەكی دیكە ویشككردنی سەرچاوە ئاوییەكانی شاری سەردەشت هەروەها بە بێیابان کردنی ئەو ناوچەیە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە گۆاستنەوەی ئاوی رووباری زاب بۆ گۆلی ورمێ دەبێتە هۆی ویشک بوونی رووباری زاب بە واتایەک لە ناو چوونی سەدان هێکتار لە باغاتی ناوچەی سەردەشت، هەروەها لە ناو چوونی سەدان ئاژەڵ گیان لەبەرانی ناوچەکە، بەشێکی بەرچاو لە ناوچەی سەردەشت لەم رووبارە بۆ وەرزێری و جۆتیاری کەڵکی لێ وەردەگرن کە لە ئەگەری جێ بەجێ بوونی ئەم پیلانە کارەساتێکی ژینگەیی لیدەکەوێتەوە.
خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزی شاری سەدەشت هەر چەند تا ئێستا لەمەڕ ئەم کارەساتە چەندین جار دەنگی نارەزایەتیان بەرز کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان لەلایەن بەپرسانەوە نەدراوەتەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەگەری جێ بە جێ بوونی ئەم پیلانە زیاتر دەبێت، ڕامان زاهێری چالاکی ژیمگەپارێزی شاری سەردەشت لەمەڕ گۆاستنەوەی ئاوی رووباری زاب دەڵێ” ژیانەوەی گۆلی ورمێ بیانوویە و بەرپرسانی رژیم دەیانهەوێت بە گۆاستنەوەی ئاوی زاب، ئەو ئاوە بۆ خواردنەوە وەرزێری لە ناوچەی ورمێ بە کار بێنن” کە ئەمەش بەرانبەر لەگەڵ لە ناو چوون ئاوارە کردنی خەڵکی بێدەرەتانی ئەو ناوچەی سەردەشت، محمەد باقر نەوبەخت یەکێکیتر لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری سەردەشت لەو پیوەندیەدا دەڵێ لە پیوەندی لەگەڵ گۆاستنەوەی ئاوی رووباری زاب چەند جار وتەبێژی ناەدندکانی رژیم سەردانی سەردەستی کردووە کە بۆ یەک جاریش ئامادە نەبوو دەنگ خەڵک چالاکانی ژینگەپارێزی نارازی ناوچەکە ببیستێ.
بەرپرسیانی رژیم هەروەها چالاکانی ژینگەپارێزی کورد باس لە وشكبوونی ٨٨% گۆلی ورمێ دەکەن، هەرچەند بارینی باران و گۆاستنەوەی ئاوی چەندین بەنداوی ناوچە کوردنشینەکان ئەمساڵ هێندێك یارمەتی داوە بە زیادبوونی ئاو لەم گۆلە بەڵام بۆ ڕزگاركرانی ئەم گۆلە لە وشكبوون پێویستە بەرنامە و پلانی زانستی و سەردەمیانە جێبەجێ بكرێ، ڕەنگە بە گۆاستنەوەی ئاوی رووباری زاب گۆلی ورمێ لە وشكبوون ڕزگاری ببێت بەڵام ئەمجارەیان ئەوە خەڵکی شاری سەردەشتە کە تووشی قەیرانێكی گەورەی مرۆیی و ژینگەیی دەبێتەوە و ئەمەیش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵك و ژینگەپارێزەرانی كوردستان و زۆرتر ئەم پرۆژەیە بە پلان و بەرنامەیەكی سیاسی و لە درێژەی ئەم پیلانانەی ڕێژیم دادەنرێ كە لە ماوەی دەسەڵاتداریدا لە دژی ژینگە و سرووشتی كوردستان بەگشتی ئەنجامی داوە دەزانن.
نووسەر، سەعیدباغی