مەریوان، سەردەشت، ئاگرتێبەردان لە سرووشتی کوردستان درێژەی هەیە

0
896

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگری نەیارانی ژینگەیی کوردستان تەواو بوونی نییە، لە ماوەی ٦مانگی رابردوو بوو دووهەمین جار ئاگر لە سرووشتی دەورووبەری گۆلی زرێبار بەردرا.

ڕۆژی شەممە ۱۷ی رەزبەری ۲۷۱٦ی کوردی بۆ دووهەمین جار لەلایەن دژمنانی سروشتی کوردستانەوە ئاگر لە سروشتی گۆلی زرێبار بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێر خایاند زیانێکی بەر چاو بەر ژنیگە و گیان لەبەرانی گۆلی زرێبار کەوت.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لەو بارەوە رایگەیاند کە هەر چەند مانگ جارێک لەلایەن بەرپرسانی شارەوانی هێندێ جاریش کەسانی نەناسراو، کە زۆربەی خەڵک لەو باوەردان کە ئەندامانی سپان ئاگر لە دەورووبەری زرێبار بەردەدرێت، تەنانەت هێندێ جار بەرپرسانی شارەوانی بە ئاشکرا ئەو کارە دەکەن کە بیانوویان خاوێن کردنەوەی گۆلی زرێبارە کە لە راستیدا ئەمە خۆیی گۆشتنی دەیان ئاژڵ و باڵندەیە کە لە دەورووبەری زرێبار ژیان دەکەن.

گۆلی زرێبار یەکێ لە ناوچە گەشتیاریەکانی شاری مەریوان ، کوردستان بە ئەژمار دێت کە ساڵانە خەڵکانێکی زۆر لە کوردستان و ناوچەکانی تری ئێران رووی لێدەکەن.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری سەردەشت ئاگر لە دارستانەکانی پشت گۆندی دەرمان ئاوێ بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوەش کە چەندین کاتژمێری خایاند زیانێکی قەرەبوو نەکراوی لە سرووشت و گیان لە بەرانی ناوچەکە داوە، بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە.

photo_2016-10-09_00-38-36

photo_2016-10-09_00-38-39