دارستانەکانی پاوە لەلایەن نەیارانی ژینگەی کوردستان بۆ چەندۆمین جار ئاگریان تێبەردڕا

0
603

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،دارستانەکان و لێرەوارەکانی کوردستان رۆژانە دەبنە قۆربانی کەمتر خەمیەکانی ناوندە حکومەتییەکان و رۆژ نییە دەیان هکتار لە لێرەوارەکانی کوردستان نەسۆتێ.

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی دارستانەکان گوندی تین و زەردوویی لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەردراو رووبەری بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە ئامانج.

لەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە ٦هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سۆتا،بە دەیان ئاژەڵی جۆرواجۆر و باڵندە کە کۆمەڵێکی بەر چاو لەو دارستانانە هێلانەیان درۆست کردە بوو بە تەواوی لەو ئاگرکەوتنەوەدا سۆتا.

شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی ژینگەپارێزی زردوویی و گوندی تین و هەروەها ژینگەپارێزانی شاری پاوە کۆنتڕۆڵ کرا.

هەر لەم پیوندیەدا لە کەمەربندی شاری روانسەر ئاگر لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە بەردرا و بە وتەی شایەت حاڵان زیاتر لە ۳هکتار لەلێرەوارەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری نەیارانی ژینگەی وەڵاتدا سۆتا.

هاوکات لە ناوچەی سۆڵاوا لە دارستانەکانی کۆساڵان کە بۆ ماوەی سێ رۆژە ئاگریان تێبەر دراوە بە وتەی شایەت حاڵان خەڵکی ناوچە زیاتر لە ۱۰هکتار لەم دارستانانە لە ئاگردا سۆتاوە خەسارێکی ژینگەس بەرچاویبە سرووشتی ئەو ناوچە گەیاندووە.

شایانی باسەکە دارستانەکانی ناوچەی کۆساڵان لە ماوەی رابردوودا لەلایەن هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ئێرانەوە تۆپباران کراو بە پێی ئامارێک کە لەلایەن ژینگەپارێزانی ئەو ناوچە بڵاو کرایەوە زیاتر لە ٤۰۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو شۆێنە بە هۆی ئەو تۆپبارانانەوە بە تەواوی لە ئاگردا سۆتاون.

photo_2016-07-11_01-37-41