مەریوان،ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

0
834

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بۆ ماوەی ٥ رۆژە کە ئاگر دارستانەکانی ناوچەی مەریوان بەردەوامە، ناوندەکانی حکومەت تەنیا یەک دەقەش لە کۆژانەوەی ئاگرەکان نەکردووە.

پێج رۆژ پێش ئێستا واتە رۆژی ۲٤ی گەلاوێژ ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی دەرەوەران سەر بە شاری مەریوان بەردرا، دوای سێ رۆژ هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان، ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بەشداری چالاکانی ژینگەپارێزی کۆنتڕۆڵ کرا، کە زیاتر لە ۱۰۰۰هێکتار لە دارستانەکانی ئەو شۆێنەی کردە خەڵووز.

خاڵی جیگای سەرج ئەوەیە کە ئاگری دارستانەکانی گۆندی دەرەوەران بە تەواوی نەکۆژابووە دوێنێ ۲٨ی گەلاوێژ ئاگر لە دارستانەکانی پشت گۆندی کۆڵان لە نزیک شاری مەریوان بەردڕا، کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە.

بە وتەی شایەت حاڵان تا ئێستا بە دەیان هێکتار لە چڕتەرین دارستانەکانی ئەو شۆێنە سووتاوە و ئاگر ووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی گرتووەتەوە، کۆنتڕۆڵ کردنی بۆ ژینگەپارێزانی ناوچەکە زۆر ئەستەم کردووە.

شایانی باسەکە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بە هۆی زۆر لە ئاگری ناوچە لە بڵاوکراوەیەکدا له کاناڵی فەرمی ئەو ئەنجۆمەنە داوای لە خەڵکی شار و دێی سەر بە شاری مەریوان کرد کە لە کۆژانەوەی ئاگری نەیارانی ژینگە کوردستان بە شداری بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری مەریوانەوە لە ماوەی ئەم پێنج رۆژەدا کە ئاگر بە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوانی کرد بە خۆڵەمێش هیچ ناوندێکی حکومەتی بۆ یەکجاریش لە کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکە بەشداری نەکردووە.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی گۆمانناوی ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەردەدرێت، ناوندەکانی حکومەت لە ئاست ئەم ژینوسایدە ژینگەیە خۆیان بێدەنگ کردووە، نەک لە کۆژانەوەی ئاگرەکان بەشدار نابن بە دەیان جار لە لایەن خۆدی هێزەکانی حکومەتەوە ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان بەردراوە.

1

2

3