بەرێوە چوونی چالاکی ژینگە پارێزی لە شاری سەردەشت

0
601

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، خەڵکی ژینگە دۆستی شاری سەردەشت لە سیرانگاکانی نزیک ئەو شارە چالاکییەکی بەرینی ژینگەییان بە رێوە برد.

ڕۆژی پێج شەممە ڕێکەوتی 19ی خاکەلێوە خەڵکی ژینگە دۆستی شاری سەردەشت لە سیرانگاکانی نزیک ئەو شارە چالاکییەکی بەرینی ژینگەپارێزییان بەرێوە برد،کە ئەم هەوڵە ژینگەیە بە هەوڵی خەڵکی ئەو ناوچە و بە شێوەیەکی خۆرسک لە لایەن ئەو هاوەڵاتیانەوە بەڕێوە چۆ.

لە ماوە 20 ڕۆژی ڕابردوو و لە پێشوازی لە ساڵی تازە خەڵکی سەرجەم ناوچەکانی کۆردستان بەشێۆەیەکی خۆرسک دەستیان داوە چالاکی ژینگە پارێزی و کوردستان بەوتە مەکۆیی خۆشەویستی بۆ ژینگەی نیشتمان.