دارستانەکانی مەریوان لە ئاگر دژمنانی سرووشتی کوردستان

0
1128

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت رۆژانە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی نیشتمان دەکاتە سووتماک، هاوکات لە سێ شۆێنی جیاواز ئاگر لە جەستە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان بەردراوە.

رۆژی هەینی ۲۹ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی لە کاتێکدا هێشتا ئاگری دارستانەکانی پشت گۆندی گۆڵان لە نزیک شاری مەریوان بڵێسەی دەکێشا، ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی بیڵە لە نزیک شاری مەریوان بەردرا، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ئەو شۆێنە درێژەی هەیە، خەسارێکی بەر چاو بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە گەشتووە.

هاوکات لەگەڵ ئاگرەکەی کۆندی بیڵە لە ناوچەی شامیان واتە دارستانەکانی گۆندی بۆرییەر کە ئەویش یەکێ دارستانە چڕەکانی ناوچەی مەریوان بە ئەژمار دێت ئاگری تێبەردرا، خەسارێکی بەر چاو بە سرووشت گیان لەبەرانی ناوچە گەشت.

شایانی باسە کە ئاگری دارستانەکانی گۆندی بۆرییەر تا کاتی بڵاو کردنەوە ئەم هەواڵە درێژەی هەیە، رووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لەو پیوندیەدا رایگەیاند کە لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا بە شێوەیەکی بەر چاو ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی ناوچە مەریوان زیادی کردووە خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە لەم چەند رۆژدا کە زیاتر لە ۱۰۰۰هێکتار لە دارستانەکانی گۆندی دەرەوەران ئێستاش ئاگری دارستانەکانی گۆندی گۆڵان کە دوو رۆژە بەردەوامە، هیچ ناوندێکی حکومەتی بوو کۆژانەوەی ئاگرەکە بشداری نەکردووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەنجۆمەنی سەوزی چیای شاری مەریوان لە سەر ئاگری لە رادەبەدری ناوچەکە لە راگەیەندراوێکدا داوای لە خەڵکی ناوچەی مەریوان کردووە کە بۆ کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی مەریوان یارمەتی دەریان، بە هانای سرووشت و ژینگەی زامداری نیشتمانەوە بچن.

1

2

4