بە تاڵان بردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان درێژەی هەیە

0
582

بەپێی هەواڵێکی تایبەت کە بە ژینگەوان گەییشتووە،دزینی و بەتاڵان بردنی ئاسەوارە مێژوویەکانی کوردستان لە لایەن دەست و پیوندیەکانی حکومەتەوە درێژەی هەیە.

رۆژی هەینی رێکەوتی ۱٨ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە لە گوندی قەڵاگا و قەڵا جێی سەر بە شاری مەریوان زیارتگاە (کیلە چەرموو) کە مێژووی ئەو شوێنە بۆ ۱٤۰۰ساڵ پێش دەگەرێتەوە هەڵدرایەوە و لە بێدەنگی ناوندە حکومەتیەکانی کۆماری ئیسلامیدا سەر پۆش کرا.

دەوترێ کە ئەم شەپۆلەی هەڵدانەوەی ژێرخاکییەکان و دزینی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان، شەپۆلێکی نوێیە کە بە پشتیوانیی هەمەلایەنەی ناوەندە حکوومەتییەکان بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان و بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەکانی کامیار عەبدی، مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی ئامریکا، لە ناوچەی زاگرۆس 6 هەزار تەپەی کەونارا و خاوەن مێژوو هەن کە هیچیان هەڵنەدراونەتەوە.

بوونی بە هەزاران تەپەی مێژوویی و خاوەن ئاسەواری مێژوویی، بایەخێکی زۆری بە ناوچەی زاگرۆس داوە.
ئەم مامۆستایەی زانکۆ لەو بارەوە دەڵێت: هەڵدانەوەی ئەو تەپە کەونارانە دەبێتە هۆی شێواندنیان و ئەمەش دواتر کێشەسازە بۆ لێکۆڵینەوەکانی پسپۆڕانی ئەو بوارە .

هەر لە پیوندیەدا سەرچاوەیەکی جێگای متمانە لەو بارەوە بە هەواڵنێری ژینگەوانی ڕاگەیاند کە تاوەکوو ئێستا ئاگای لە هەڵکەندنی 8 تاوەکوو 10 شوێن بووە کە برێتین لە دنخە لە شنۆ، کێوی کێە لە میراوای بۆکان، زیندانی چاوەلە لە نێوان بۆکان و مەهاباد هەر وەها لە ماکویە دوو شوێن لە ورمێ و …. لەلایەن کەسانێکی سەر بە حکومەتەوە هەڵدراوەتەوە.

ئەو شوێنانە بایەخی مێژووییان هەیە کە گەر شتی قیمەتیشیان لێ نەدۆزرێتەوە تەبێعەتەن شتێکی مێژوویی بۆ پشتیوانی تێئۆریە مێژوویەکان لێ دەدووزرێتەوە و بە کشتی هەڵ کەندیان بە هیچ شێوەیەک رەوا نییە.