بۆ چەندمین جار خۆڵبارینەکان شارەکانی کوردستانیان گرتەوە

0
764

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بۆ چەندمین جار خۆڵبارینەکان بەشێکی بەرچاو لە شارەکانی کوردستان بەتایبەت ڕۆژهەڵات، باشووری کوردستانی گرتەوە، لە هێندی لە شارەکانی کوردستان بە دەیان کەسی رەوانە نەخۆشخانەکان کردووە.

ڕۆژی چوار شەممە ۱۲ ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی دیسان تۆز و خۆڵبارینە شارەکانی کوردستانی گرتەوە کە بریتین لە، ڕۆژهەڵاتی کوردستان شارەکانی سنە، پاوە، سەلاس باوەجانی، مەریوان،کامیاران باشووری کوردستان هەولێر، کەرکووک، هەروەها بەشێکی بەرچاو لە شارەکانی سەر بە شاری سلێمانی گرتەوە.

د.سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لر وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند بەهۆی خۆڵبارینەكەوە تەنیا لە شاری هەولێر 131 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای هەولێریان كردووە کە 50 کەسیان منداڵ بوون.

شایانی باسە ئەم مەسەلە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشدا بە هەمان شێوە چەندین کەسی رەوانە نەخۆشخانەکان بە تایبەت لە شاری سەلاسی باوەجانی کردووە، شەپۆلەكە تاكو ئێستاش بەردەوامە، بەو هۆیەشەوە خەڵكانێكی زۆر تووشی تەنگەنەفەسی بوون.