شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند شاری خۆرهەڵاتی کوردستانی گرتەوە

0
841

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان،لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا خۆڵبارینێکی چر سەرجەم شارەکانی خۆرهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە.

ڕوژی شەممە ڕێکەوتی۱٤جۆزەردان بۆ چەندمین جار لە ماوە دوو مانگی رابردوودا‌ شەپۆلێکی خۆڵبارین کەشو هەوای شارەکانی سنە،سەقز، کرماشان،کامیان داگرتوەو دۆخی ژینگە وژیانی ئەو شارانە رووبەرووی مەتری کردووەتەوە.

شایانی باسە ئەم شەپۆلە سەرجەم هەرچوارپارێزگاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتا ئیلام وورمێی و کرماشان و سنەی گرتۆتەوە.

ساڵانە بەگشتی و تایبەتی لەوەرزەکانی بەهارو هاویندا کە سروشتی کوردستان سەوزایکی بەرچاوی هەیەو وەرزی پێگەیشتنی باخ و دەغڵ ودان و لەوڕگاکانە،بەهۆی خۆڵی بیابانەکانی عێراق و ئەردەن و عەربستانەوە، بەدەم ڕەشەبای وەرزەوە رۆدەکات لە چیاکانی زاگروس و بەشێک لەباشوری و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جگە لە خەسارێکی زۆری ژینگەیی و هاوردەکردنی چەندین جۆرە نەخۆشی ووایرۆس لەگەڵ خۆی بۆ هاوڵاتیان هەبۆ ئاژەڵ و دارو درەخت و لەوەڕگاکان،دەبێتە هۆێ ئاستەم کردنی هەناسەدانی منداڵان و کەسانێک کەنەخۆشی دڵ و هەناسەدانیان هەیە.

شایانی باسە ئەم شەپۆلی خۆڵ بارینە زۆرجار تاران پێتەختی ئێرانیش دەگرێتەوە ،بەڵام تائیستا ڕێژیمی ئێران هیچ کردارێکی بۆ چارەسەری و هاودەنگی لەگەڵ عێراقدا نەکردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵ بارین کە ژینگە و ژیانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا توشی مەترسی کردوە.