بەرێوە چوونی چالاکانی ژینگەپارێزی لە شاری سەلاسی باوەجانی

0
1628

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی لایەنگەرانی ژینگە سەلاسی باوەجانی لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا هەڵمەتێکی بەرینی ژینگەپارێزی بەرێوە برد.

رۆژی هەینی ۲ی رەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی ئەنجۆمەنی لایەنگەرانی ژینگە سەلاسی باوەجانی لە هەڵمەتێکی بەرینی ژینگەپارێزیدا سەرجەم ناوچەی گەشتیاری کانی سەفەریان لە زبڵ و خاشاک پاک کردەوە.

لەم چالاکییەدا سەرجەم چین و توێژەکانی ئەو ناوچە بەشدارییان کردە بوو، کە لەلایەن ئەندامانی ئەنجۆمەنی ژینگە سالاسی باوەجانییەوە چەند وتەیەک لە سەر ژینگە، گرنگی ژینگەپارێزی پێشکەش بە بشداران کرا، جێگای ئاماژەیە کە ژنان لەم چالاکییەدا ڕۆڵی بەرچاویان بینیوە.

ئەنجۆمەنی لایەنگەرانی ژینگە سالاسی باوەجانی لە ماوەی رابردوودا لە کۆژانەوەی ئاگری دژمنانی سرووشتی کوردستان لەو ناوچە ڕۆڵی بەر چاوی بینیوە، بە تایبەت لە ئاگرکەوتنەوەکان شاری سەلاس و هەروەها ئاگرکەوتنەوەکانی شاری گیلانغەرب بشداری چالاکانەیان کردووە.photo_2016-09-23_22-58-01 photo_2016-09-23_22-58-17 photo_2016-09-23_22-58-26 photo_2016-09-23_22-58-36 photo_2016-09-23_22-58-49 photo_2016-09-23_22-58-55