بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری سەلاسی باوەجانی

0
1068

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی لایەنگەرانی ژینگە لە شاری سەلاسی باوەجانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا هەڵمەتێکی بەرینی خاوێن کردنەوەی بەرێوە برد.

رۆژی چوار شەممە ۷ی رەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی ئەنجۆمەنی لایەنگەرانی ژینگە لە شاری سەلاسی باوەجانی بە هاوکاری خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو لە هەڵمەتێکی خۆڕسکدا سەرجەم ناوچەیی گەشتیاری “کانی رێزە”ــیان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردەوە.

جێگایی ئاماژەیە کە لەم چالاکییە بەرینەدا کۆمەڵێکی بەر چاو لە ژنان و کچانی شاری سەلاسی باوەجانی بەشدارییان کرد بوو.

“کانی رێزە” لە ۱۰ کیلومتری شارۆچکەی تازاوای سەر بەشاری سەلاسی باوەجانی هەڵکەوتووە و یەکێ لە ناوچە گەشتیاریەکانی پارێزگای کرماشان و شاری سەسالاسی باوەجانی بە ئەژمار دێت.photo_2016-09-28_22-15-51 photo_2016-09-28_22-16-00 photo_2016-09-28_22-16-05