سەلاسی باوەجانی، پاوە، ئاگرتێبەردان لە سرووشت و دارستانەکانی نیشتمان درێژەی هەیە

0
957

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، بە هاتنی وەرزی پائیز و هاتنی بەفر و باران لە زۆرێک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان هەر وا درێژەی هەیە، کەمتر خەمی ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەت هۆکاری سەرەکی ئەم کارەساتانەیە.

ڕۆژی چوار شەممە ۷ی رەزبەر کە بۆ یەکەم جار ئاگر لە دارستانەکانی”درە شهدا” دەستی پێی کرد تا ئەمرۆ واتە ۱۰ی رەزبەر هێشتا هەر بڵێسە دەکێشت و سات بە سات رێژەی خەساری ژینگەیی ناوچە روو لە زیاد بوونە.

یەکێ لە هاووڵاتیانی شاری سەلاسی باوەجانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە پیوندی لەگەڵ ئاگری دارستانەکانی ناوچەی”درە شهدا” باس لە کارەساتێکی ژینگە دەکات کە هۆکاری سەرەکی ئەم ژینۆسایدە ژینگەییە لە کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەتدا دەبینێت و دەڵێت،

ئێمە لە سەرەتایی ئەم ئاگرکەوتنەوە چەندین جار پیوندیمان بە ناوندەکانی حکومەت بە تایبەت ئاگرکۆژێنەوە کرد، کە دوایی ئەوەی زیاتر لە بیست جار کە هەر کەس جوابی نەداینەوە مجبۆر بووین کە نەفر بنێرین بۆ یەکێ لە بنکەکانیان هەروەها پیوندی بە ناوندی سەرچاوە سرووشتیەکانی ئەو شارە بکەین، کە بە هانایی ئاگری ناوچەکەوە بێن، هەرچەن بۆ یەکم جار تا ئاوان گەشتنە شۆێنی ئاگرەکە خەڵکی ناوچە ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵ کرد بوو.

ئەو هاووڵاتیە کوردە لە درێژەدا وتی کە ئاگری ناوچە زۆری ناخایاند هەتا ئێستاش بەردەوامە و ئاگر رووبەریکی یەکجار زۆر لە ناوچەکەی گرتووەتەوە و تا ئەو شۆێنە کە ئاگر لە شاخی دریش تێپەریوە.

ئەو هاووڵاتیە کورد لە کۆتاییدا وتی سەرەرای ئەوەی کە تا ئێستا زیات لە ۲٥۰هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە یەکسەر سووتاوە، بە دەیان ئاژڵ باڵندەش لەم ئاگرتێبەردانە بوونەتە قۆربانی.

جێگای ئاماژەیە کە ئاگری دارستان و کاول کردن ژینگەیی کوردستان بەو حاڵەتەش کۆتایی نەهاتوو لە ناوچە پاوە بۆ چەندمین جار دارستانەکانی ئەو ناوچە کەوتە بەر شەپۆلی ئاگر دژمنانی سرووشتی جوانی کوردستان، ئاگر لە ناوچەی “ڤشڵاق و مەنسوور ئاغایی” سەر بە شاڕۆچکەی شاهۆ لە نێوان جادەی روانسەر پاوەدا.

ئەم ئاگرکەوتنەوەش کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە کۆمەڵێکی بەر چاو خەساری ژینگەیی بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە، بە وتەی شایەت حاڵان تا ئێستا زیاتر لە۱۰ هێکتار لە سرووشتی ناوچەکە لە ئاگردا سووتاوە.

شایانی باسە خەڵکی ناوەچە پاوە چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەلە سەرەتایی ئەم ئاگرکەوتنەوە لە هەوڵی کۆژانەوەی ئاگرەکەن، تا ئێستا هیچ ناوندێکی حکومەتی لە کۆژانەوەی ئاگری ناوچەکەدا بشداری نەکردووە.