ئاگر تێبەردان لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان بەردەوامە

0
606

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،سێ رۆژ ئاگری بەردەوام لە دارستانەکانی ناوچەی هەورامان سۆتاندنی زیاتر لە ۱٥۰۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوەیەی لێکەوتەوە.

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۲٨ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی دوای سێ رۆژ ئاگری بەردەوام لە دارستانەکانی گوندەکانی هێروێ و بەلەبزان،شەرەکان،نروێ کە لە رێکەوتی ۲٦ی پۆشپەرەوە دەستی پێکردە بوو،سۆتاندنی زیاتر لە ۱٥۰۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی بەدواوە بوو،کە تا سەر لە بەیانی ئەمرۆ ئاگرەکە بەردەوام بوو،کە خەسارێکی ژینگەی یەکجاری بە سرووشتی ئەو ناوچە گەیاندووە.

شایەت حاڵانی ئەو ئاگرکەوتنەوانە باس لەوە دەکەن کە هۆکاری سەرەکی ئەم ئاگرکەوتنەوان ناوندە پیوندی دارەکانی حکومەت بووە،کەمتر خەمی بەرپرسان و هاو کات ئاگر لە چەند شوێنی جیاواز بەردان نیشاندەری ئەو راستیە بووە.

شایانی باسە کە ئاگری دارستانەکانی ناوچە هەورامان لەلایەن خەڵکی ژینگە دۆستی ناوچە هەورامان، ژینگەپارێزانی ئەو ناوچە کۆژاوەتەوە،جێگای ئاماژەیە کە بۆ کۆژانەوەی ئاگری ئەو ناوچە لە شارەکانی مەریوان(ئەنجۆمەنی سەوزی چیا)سنە(گرووپی بەرگری لە ئاگر) کامیاران،لە کۆژانەوەی ئەو ئاگرکەوتنەوە بەشێوەیەکی خۆرسک بشدارییان کردووە، دوای سێ رۆژ ئاگری بەردەوام ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

هەر لەو پیوندیەدا لە ناوچەی لیلاخ گوندی سیس ئاگر لە لێرەوارەکان و زەوی و زاری خەڵکی ئەو ناوچە بەردرا کۆەڵێکی بەر چاو لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان سۆتا،کە بە هەوڵی خەڵکی ئەو ناوچە و گوندی سیس ئاگرەکەیان کۆژاندەوە.

photo_2016-07-19_00-34-58 photo_2016-07-19_00-35-17 photo_2016-07-19_00-35-20 photo_2016-07-19_00-35-26 photo_2016-07-19_00-36-35 photo_2016-07-19_00-36-39