ئاگری نەیارانی سر وشتی جوانی کوردستان گەیشتە شاری مەهاباد

0
620

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانە یەک لە داوییەکان لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان رۆژ بە رۆژ پەرە دەستێنێ و لە ماوە یەک مانگی رابردوودا زیاتر لە ۱۳۰ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە شارەکانی کوردستان روویداوە.

رۆژی هەینی رێکەوتی ۱۱ی پۆشپەر ۱۳۹٥ی هەتاوی بلێسەی ئاگری نەیارانی ژینگە کوردستان گەشتە کوی دانش لە شاری مەهاباد بە هۆیەوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دارستانەکان ئەو شۆێنەی کردە خەڵۆز.

شایانی باسە کوی دانش لە ماوەی ساڵی رابردوو هەروەها بەهاری ئەمساڵ لەلایەن چاڵاکانی ژینگە پارێزی شاری مەهابادەوە کۆمەڵێکی بەرچاو نەمامی لێ چێنرا بوو کە بە هۆی ئەم ئاگرکەوتنەوە بەشێکی بەرچاویان بەشێوەی یەکجاری لەناو چوون.

ئەم ئاگرکەونەوە سەرەرای ئامادە بوونی ئاگرکۆژێنەوەی شاری مەهاباد رێژەیەکی بەرچاو خەساری ژینگەی بە ژینگە ئەو ناوچە گەیاند بە هۆی ئەم ئاگرکەوتنەوە دەیان جۆری باڵندە بگرە ئاژەڵانی ئەو دارستانانە لەناو چووە،دەگۆترێ ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لە دارستانەکانی ئەو شۆێنە بەرداراوە.

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی گۆمانناوی ئاگرتێبەردانی دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان دەستی پێی کردووە،لە ماوەی ئەم یەک مانگەدا زیاتر لە ۱۳۰ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە شارەکانی کوردستان روویداوە،سەرای نارەزایەتی چاڵاکانی ژینگەپارێزی کوردستان ناوندە پیوندیدارەکانی حکومەت هیچ کارێکیان بۆ کەم کردنەوەی رێژەی ئاگرەکانی لێرەوارەکانی کوردستان نەکردووە.