لیۆناردۆ دی كاپێریۆ ئەكتەری بەناوبانگی ھۆلیوود نیگەرانی خۆی لە دۆخی دهرياچهى ورمێ دەربڕیوە، داوای بههاناوهچوونى ئەو دهرياچهيه دەكات.
دوێنێ پێنجشەممە لیۆناردۆ دی كاپێریۆ ئەكتەری بەناوبانگی ئەمریكی لە ئينیستاگرامی خۆیدا نیگەرانی خۆی لە رهوشى دهرياچهى ورمێ دەربڕی.
دی كاپێریۆ نووسیویەتی: ئەو دهرياچهيه گەورەترین دهرياچهى سوێری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بووە، بەڵام ئێستا نزیكەی 50%-ی ماوە، مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.
ئەو ئەكتەرە لەساڵی 2014 وەكوو باڵوێزی ئاشتی رێكخراوی نەتەوەی یەكگرتووەكان دیاریكراوە، لە ساڵی 1998-یشەوە رێكخراوێكی بۆ ژینگەپارێزی دروستكردووە.