ئاگر تێبەردان لە لێڕەوارەکانی کوردستان بە کام مەبەست!?

0
1141

????????????????????????????????????

نووسین: سەعید باغی

لەماوەی نزیک بە چوار دەیەی دەسەڵاتداریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، کورد وەکوو نەتەوەیەکی ژێردەسەلاتی ڕژێم بەردەوام لە هیچ چەشنە خەبات و تێکۆشانێک درێخی نەکردووە و بگرە لەو پێناوەشدا بە چەندین هەزار روڵەی خۆی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردووە.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی جگە لە هەوڵدان بۆ سڕینەوەی سیمای کورد وکولتوور و زمان و وێران کردنی شار وگوند و شوێنە کوردەواریەکان و هەوڵدان بۆ جینۆسایدیان، زۆر بە چڕی کاری لەسەر وێرانکردنی ژینگەکەشی کردووە، ڕژێمی ئێران هەر لە کاتی بەسەرکارهاتنیەوە تاوەکوو ئێستا بە ڕاگواستن وسووتاندن و دەرهێنانی ئاسەوارە مێژوویەکان و دزینیان بۆ تاران و وڵاتانی دەوروبەر و لەناوبردن و تێکدانی دیمۆگرافیای کورد لە رۆژهەڵاتدا، ئەم ڕژیمە لە زنجیرە جینۆسایدەکانی چ بەرامبەر بە خودی ئەم نەتەوەیە وچ بەرامبەر بە ژینگەکەی درێخی نەکردووە، وەکوو وشک کردنی گۆمی ورمێ و بگرە دەیان رووبار؛ سەراب نیلووفەرەکانیتر،ئێستاکەش کە هێشتا یەک مانگ لە وەرزی بەهار ماوە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئاگردانی لێڕەوارەکانی کوردستانی دەست پێکردووە و کە لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا زیاتر لە پازدە حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی کوردستان ڕوویداوە دیارتەرینی ئەو ئاگرکەوتنەوانە ئاگری “دەرەشار” و “کبیر کوە”لە پارێزگای ئیلام بۆ کە بۆ ماوەی یەک حەوتوو ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامەو تا ئێستاشی لەگەڵ بێت هیچ ناوندێکی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی بەرچاو لەو سامانە سروشتییە ئەو ناوچە لەناو دەچێ.

شیاوی پێداگرییە کە بێجگە لە خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو ناوچە نەبێت،کە بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان بژێوی ژیانی لە رێگای دارستان و لێرەوارەکانی کوردستانەوە بەدەست دێنن،هەوڵیان بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکە داوە هیچ ناوندێکی پیوندیدار بەشێویەکی عەمەلی کارێکی نەکردوووە. جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.هەڵبەت ئەمە یەکەم جار نییە و دوایین جاریش نابێت کە رژیم بە بیانووی ئەمنیەتی ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەردەدا و هەر وەک ساڵانی رابردوو کە دیتمان بە تۆپباران کردنی ناوچە سنوریەکان هەر لە ئیلام و هەورامان تا دەگاتە مەریوان و بانە بەچ شێوەیەک لێرەوارەکانی ناوچە سنووریەکانی لەگەڵ خاک یەکسان کردووە.کە سەرەڕای نارەزایەتیی چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزییەکان ئەم هەواڵانەی رژیم بۆ لەناو بردنی ژینگەی کوردستان بەردەوام بووە.
گەلۆ تا ئێستا هیچکام لە ئێمە ئەم پرسیارەمان لە خۆمان کردووە کە ئایا لە ئێران تەنیا کوردستان دارستان و لێڕەواری هەیە؟؟
باشە بۆ ئاگرکەوتنەوەکان لە ناوچەکانیتری ئێران یان هەر روونادات یان زۆر بە کەمی؟؟؟
لەماوەی دوو ساڵی رابردوو کە ژینگەپارێزی لە کوردستان چووە قۆناغێکی جیاوازەوە و شکاندی چەکەکان،سووتاندنی قەفەزەکان،بەرێوە چوونی دەیان چالاکی بەرینی ژینگە پارێزی ،بە هەموو شێوەیەک هەواڵدان بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکان دەرخەری ئەو راستیەیە کە خەڵکی کوردستان خەڵکانێک ئاشقی ژینگە و ئاشقی ئاشتین،هەر ئەمەش وای کردووە کە رژیم دیسان بە شێوەی ئەمنییەتی چاو لەو مەسەلە دەکاتوو بۆ بەرێوە بردنی چالاکییەک یان خاوێن کردنەوەی شۆێنک چاندنی نەمامێک دەبێ سەردانی دەیان ئیدارە بکەن.
لەماوەی ساڵی رابردوودا بە پشت بەستن بە ئامارە نافەرمیەکان تەنیا لە شاری بانە۱۲٨ حاڵەت ناوچەی مەریوان ۲٤۰ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویداوە کە سێ مانگی یەکەمی سال زیادتر لە شاری بانە زیاتر لە 50حاڵەت بووە بە هەمانشێوە لە شاری مەریوان لە سێ مانگی یەکەمی سال زیادترلە 60حالت بووە.

لە سەرجەم وڵاتە پێشکەوتووەکاندا ڕێکخراوی ژینگەیی ئەرکدار ناکرێ بۆ پاراستنی ژینگە بەڵکو ئەندامانی ئەو ڕێکخراوانە وەک دۆستی ژینگە و گیاندارانی ناو ژینگە هەموو ئەوانەی ئەرکی پاسەوانی سروشت لە سەریانە ئاگاداری ڕەوشی ئاڵۆز و کردەوە هەڵەکانی ناحەزانی ژینگە لە بەرانبەر سروشتدا دەکەنەوە،سەرای ئەوەش زۆربەی ئەنجۆمەنە خەڵکیەکان کە بە پارەی خۆیان و یارمەتی خەڵکی کوردستان بە هەموو شێوەیەک هەواڵ بۆ پاراستنی ژینگە و کۆژانەوە ئاگرکان دەدن ،کەچی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هیچ هەواڵێک لەلایەن حکومەتەوە بۆ پاراستنی ژینگە و دارستانەکان نادرێت هیچ، پێش بە خەڵکی ژینگە دۆستی کوردستان لە هەمبەر ئاگرکەوتنەوەکان دەگیردرێ.

لە کۆتاییدا پێ لەسەر ئەوە دادەگرم کە لەناوچوونی ژینگە و دارستانەکانی کوردستان لە ئاکامی ” ئاگرتێبەردانی “ــی ناوچە دراستانییەکانە نە ئاگرکەوتنەوە، ئاگر وەکوو زۆربەی کردەوەکانی دیکە، پێویستی بە هۆکارێک هەیە بۆ ڕوودان؛ لە وەرزی سەوزدا جگە لە ئاگرتێبەردان نەبێت، بە هیچ شێوەیەک ئاگر ناکەوێتەوە.

لەو چەند ساڵەی ژیانی ژینگەپارێزیمدا بە دەیان جار بۆم سەلمێندراوە کە مۆرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەست و پێوەندییەکانی ڕژیمن کە بە بڕیاری نەنووسراوی ڕژیم، ئاگر لە جەستەی نیشتمان بەرئەدەن. ئەمەش بە دەیان جار لەلایەن هاووڵاتییانی کوردەوە پشت راست کراوەتەوە و خراوەتە بەر باس ،کە نمونە تازەی ئاگرتێبەردان لە زرێباری مەریوان و ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی ئیلام و بەردەوم بوونی ئەو ئاگرکەوتنەوە تا یەک حەوتوو سەلمێنەری ئەو راستیە بوو.