ئاگرتێبەران لە دارستانەکانی ناوچەی هەورامان بەردەوامە

0
669

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کەمتەرخەمی ناوەندەکانی حکومەتڕۆژانە دەیان هەکتار لە دارستانەکانی کوردستان دەکاتە خۆڵەمێش،ڕۆژ بەڕۆژڕوو لە زیاد بوونیشە.

رۆژی یەکشەممە ۱۰ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستانەکانی ملاندەر لە نزیک شارەدێی نەوسوود سەر بە شاری پاوە بەردرا، کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ناوچەکە بەردەوامە و ناوەندەکانی حکومەت تا ئێستا بۆ کۆژانەوەی ئاگری ناوچە هیچ کارێکی ئەوتۆیان نەکردووە.

شایانی باسە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێهەم حاڵەتی ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی ناوچەی پاوەیە، لەڕێکەوتی ۹گەلاوێژ لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر لە دارستانەکانی قۆچوو چیای هەروەها دەرە نیشەی بەردرا.

لەم گرکەوتنەوانەداڕووبەرێکی بەر چاو لە دارستان و لێڕەوارەکانی ناوچەی هەورامان بە تەواوی لە ئاگردا سووتا، کە تا ئێستا لەلایەن ناوەندەکانی سەر بە حکومەتەوە هیچ ئامارێک سەبارەت بە زیانی دارستانەکانی ئەو ناوچە بڵاو نەکردووەتەوە.

یەکێ لە هاووڵاتیانی شاری پاوە لە پیوندی لەگەڵ ئاگرتێبەردانە زەنجیرەیەکانی ناوچەی هەورامان بە ژینگەوانیڕاگەیاند، کە لەم ئاگرکەوتنەوانەدا دۆێنێ ئەمرۆ زیاتر لە ۲۰هکتا لە باشتەرین دارستانەکانی ئەو شوێنە سووتاوە،خەسارێکی یەکجار زۆر بە سرووشتی ناوچەکە گەشتووە.

ئاگرکەوتنەوە زەنجیرەیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانڕۆژانە دەیان هەکتار لە دارستانەکانی کوردستان دەکاتە خۆڵەمێش، حکومەت تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بۆ کەم کردنەوەیڕێژەی ئاگرتێبەردانەکان لە کوردستان هەڵ نەگرتووە.

photo_2016-07-31_18-00-54 photo_2016-07-31_18-00-59 photo_2016-07-31_18-01-04