ئاگرکەوتنەوەکانی زاگرۆس ڕۆژەبەدوای ڕۆژ بەرینتر دەبنەوە

0
633

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە درێژەی ئاگرکەوتنەوەکانی زاگرۆسدا، ئاگر لە دارستان و لێڕەوارەکانی “بلورانی کووهدەشت” بەردراوە.

ئەم ئاگرتێبەردانە لە درێژەی شەپۆلی نەیارانی ژینگەی زاگرۆس و کوردستان بووە و لوڕستانیشی گرتۆتەوە.

ئەنجومەنی “ئاوای باران “بەهاوکاریی خەڵکی ناوچەکە توانییان دوای هەوڵێکی ٣ ڕۆژە ئەم ئاگرە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەم ئاگرەکەوتنەوەیە خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی زاگرۆس، زنجیرە کوێستانی خۆڕاگریی گەیاندووە.

چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ژینگەوان، خەساری ئەو ئاگرکەوتنەوەیەی بە زیاتر لە 200 هێکتار خەمڵاند.