ئاگرتێبەردان لە دارستانەکان لەلایەن هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران بەردەوامە

0
670

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، کاولکاریەکانی هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەردەوامە و ڕۆژانە بە شێوەی ئاشکرا ئاگر لە دارستان و سرووشتی کوردستان بەردەدەن.

رۆژی شەممە۹ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران لە ناوچەی ژاوەرووی سنە ئاگریان لە دارستانەکانی نزیک رووباری سیروان لە نزیک گوندی نێیەر بەردا، بە هۆیەوە خەسارێکی بەر چاو بە سرووشت گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوت.

بە وتەی شایەتحاڵان ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە چەندین کاتژمێری خایەند، سەرەرای ئاگادار کردنەوەی ناوەندەکانی حکومەت هیچ کارێکیان بۆ کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەو شوێنە نەکرد.

شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە دوای چەندین کاتژمێر لەلایەن خەڵکی ژینگەپارێزی گوندی نێیەر و هەروەها ژینگەدۆستانی گوندی تەنگیسەر کۆژایەوە.

photo_2016-07-31_03-14-56

photo_2016-07-31_03-15-03

taq