رۆژی زەویی خاوێن و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک لە سەقز و چالاکییەک لە پیرانشار

0
608

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی سەقز و هەروەها هۆگرانی ژینگەی پیرانشار دوو چالاکییان بەڕێوەبرد.
ئەمڕۆ 2ی بانەمەڕ ، بە ڕۆژی زەویی خاوێن ناودێر کراوە و لەم رۆژەدا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
هەواڵی گەییشتوو لە سەقزەوە باس لەوە دەکات کە ئەنجومەنی ژینگە پارێزانی سەقز ڕێوڕەسمی ڕۆژی زەوی خاوێن بە دروشمی (زەوی لانکەی ژیانه پێکەوە خاوێن ڕایبگرین) لەپارکی مەولەوی کورد بەڕێوه برد.
هەروەها، هەڵمەتی پاراستنی ژینگە لە ڕۆژی زەوی پاک لە پارکی نیلووفەری پیرانشار بەڕێوەچوو.
لەم پێوەندیەدا لە شاری گیلانی خۆرئاوای سەر بە کرماشان، چالاکییەکی ژینگەپارێزی بەم بۆنەوە بەڕێوە چووە.
ژینگەوان پێشتر، هەواڵی تایبەت بە شارەکانی بانە، مەریوان، کامیاران، جوانڕۆ و …هتد ــی بڵاو کردووەتەوە.

seqy3

seqy33