چالاکی ژینگەپارێزی ئەنجۆمەنی دووچەرخە سوارانی ئاشتی لە مەریوان.

0
868

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئەنجۆمەنی دووچەخەسۆارانی ئاشتی لە مەریوان لە چواروومین بەرنامەی خۆیدا لە ژێر ناوی (ژیانەوەی ژینگە)مەسیری مەریوان تا بەرقەڵایان پێوا.

ڕۆژی هەینی رێکەوتی ۲۳ی ڕێبەندان ئەنجۆمەنی دووچرخەسوارانی ئاشتی مەریوان لە چوارومین بەرنامەی خۆیدا مەسیری مەریوان تا بەرقەڵایان پێوا و لە بەرزایەکانی قەڵای ئیمان،بە هەڵ کەندنی 500 چاڵ چاندنی تووی دار قەزوان،بەرێوەی برد.

ئەنجۆمەنی دووچەرخەسوارانی ئاشتی لە زستانی ئەمساڵ پرۆژەیکیان لە ژێر ناوی (همرکاب با احیای طبیعت)لە ڵێرەوارە قۆربانیەکانی ئاگرکەوتنەوەکان کە لە ساڵی رابردوو خەسارێکی زۆری لە دارستانەکانی کوردستانداوە ،بە چاندنی نەمام لە ناوچەی مەریوان دەست پێکردووە.

ئەنجۆمەنی دووچرخە سوارانی ئاشتی لە ڕێکەوتی 20ی سەرماوز بەشێکی بەرچاوی لە لێرەوارە سۆتاوەکانی قەڵای ئیمان کە ساڵی رابردوو لە ئاگردا سۆتابوو،بەروویان چاندەبوو .
بەرنامەکانی ئەنجۆمەنی دووچرخە سوارانی ئاشتی مەریوان تا ڕێکەوتی 15ی رەشەمە ڕۆژی (درختکاری) درێژەی هەیە.