کامیاران؛ قوروە؛ بانه و ئیلام/ ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستان بەردەوامە

0
717

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، ئاگرتێبەردانەکانی ژینگەی نیشتمان درێژەیان هەبوو.

هەواڵنێری ژینگەوان لە کامیارانەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە فازی دووی جاددەی یەغواسی ئاگر لە لێڕەوارەکان بەردراوە و زیاتر لە دوو هێکتار گەنم سووتاون.

هەر لەو پێوەندییەدا و هەمان ڕۆژ واتە یەکشەممە 10ی گەلاوێژ، ئاگر لە شاخی شانشینی قوروە بەردراوە و لەئەنجامدا زیاتر لە 50 هێکتار لە ژینگەی کوردستان سووتاوە.

ناوچەی ئەحەوئاوای بانە و ناوچەی سوورگەی ئیلام هەروها ئاگریان تێبەردراوە و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگە گەییشتووە.

هەر لە هەمان ڕۆژدا، بۆ چەندەمین جار لە ماوەی ڕابردوودا، ئاگر لە تاقۆسان بەردراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، دوو ڕۆژ پێش ئێستاش، لە درێژەی ئاگرکەوتنەوەکانی زاگرۆسدا، ئاگر لە دارستان و لێڕەوارەکانی بلورانی کووهدەشت بەردرابوو.

چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا خەساری ئەو ئاگرکەوتنەوەیەی زیاتر لە 200 هێکتار خەڵماند.

photo_2016-08-01_02-26-39

photo_2016-08-01_02-26-42

photo_2016-08-01_02-26-54