شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەت و خەڵکی مەریوان هاتە ئاراوە

0
537

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، شارەوانیی شاری مەریوان سەرەڕای جێبەجێنەکردنی ویست و داخوازییەکانی خەڵک، رۆژانە بەشێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەر خەڵکی کوردستان.

رۆژی چوارشەممە 3ی خەرمانان لە شاری مەریوان لە نێوان خەڵکی گوندی ؛ئەسراوا و هێزکانی شاروانی و هێزە ئینتزامیەکان شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.

خەڵکی گۆندی ئەسراوا کە لە مەڕ نائێستاندار بوونی شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ و پاشمای خۆراکی شاری مەریوان لە نزیک گوندی ئەسراوا کە بە هۆی نزیک بوون لە گوندەکانی ئەو ناوچە و شاری مەریوان بۆتە هۆی ناشیرین کردنی سیمای مەریوان ناوچەکە، دەیان جۆر نەخۆشی… گردبوونەوەیەکی نارەزایەتییان پێک هێنا بوو لەلایەن هێزەکانی شارەوانی و هێزە ئیتەزامیەکانی شاری مەریوان هێرشیان کرایە سەر.

لەم پێکدادانەدا یەکێ لە هاووڵاتیانی گۆندی ئەسراوا بە تۆندی بریندار کراوە و 9 کەسی دیکە خەڵکی گوندی ئەسراوا لەلایەن هێزە ئینتزامیەکانی مەریوانەوە دەستبەسەر کران کە دوای نارەزایەتی خەڵکی گۆندی ئەسراوا ناوچەی مەریوان لە بەر دەرکی فەرمانداری ئەو شارە ئازاد کران.

شایانی باسە یەکێ لە داخوازیەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە، ئەوەیە یان دەبێ بۆ شوێنکی دیکە بگوازیتەوە یا ئەوەی هێندەی دەستگای بازیافت زبڵ و پاشماوە بۆ ئەو شوێنە دابین بکەن.

25

26

27