ژن و مێردێکی شاری مەریوان ماڵەکایان دەکەنە شۆێنی تیماری باڵندە بریندارەکان

0
753

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ژن و مێردێکی خەڵکی شاری مەریوان بەشێک لە کاتی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان تەرخان کردووە بۆ تیمار کردنی باڵندەکان.

شادمان کامه‌ران و نگین فەتاحی کە خەڵکی شاری مەریوانن ماوەی پێج ساڵە کە ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە و لە کارواشێکی ماشین شۆردن دا کە کرێیان کردووە لەوێ کار دەکەن، ئەوان لە پاڵ پیشەی سەرەکی خۆیاندا بە هۆی هۆگر بوونیان بە باڵندەکان وئاژەڵەکان، ڕۆژانە بەشێک لە کاتی خۆیان تەرخان کردووە بۆ تیمار کردنی ئاژەڵوو باڵندە بریندارەکان.

ئەم ژن و مێردە،  ڕۆژانە لە شۆێنی کار یا خۆد ماڵی خۆیان کە تیماری باڵندەکان دەکەن دوای ئەوەی کە بە تەواوی چاک بوونەوە دەیانگەرێنەوە بۆ باوشی سرووشتی ناوچەکە،ئەوان لەجیاتی چارەسەری ئەو ئاژەڵانە هیچ جۆرە پارەیەک وەر ناگرن و تەنیا مەرجی وەرگرتنی باڵندە و ئاژەڵە نەخۆشەکان ئەوەیە کە دوای چارەسەری رەوانەی سروشتیان بکەنەوە.

شایانی باسە کە ئەو ژن و مێردە هەردووكیان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئاو و جوگرافیایان وەر گرتووە و لەڕووی ناچاریی و نەبوونی ئیشەوە لەکوردستان کارواش(شوێنی‌ شۆردنی‌ ئۆتۆمبێل)ێکیان بە کرێ گرتووە تێیدا کار دەکەن.

28 29 30 32