ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووست سۆتاندنی قەفەزەکان لە شاری شنۆ

0
626

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،یەکێ لە کۆنە راوچییەکانی شاری شنۆ بە ئازاد کردنی کەوەکانی و ستۆاندنی قەفەزەکانیان پیامێک ئاراستەی راوچییانی کوردستان دەکات.

ڕوژی 31ی خاکەلێوە یەکێ لە کۆنە راوچیەکانی ناوچەی شنۆ بە ناوی قادر مرزنگ ناسراو بە شێخ قادر لە هەڵمەتێکی خۆرسکدا سەرجەم کەوەکانی خۆی ئازاد کردوو، قەفەزی کەوەکانی خۆی سۆتاند،بە یەکجاری وازی لە راو کردن هێنا.

شایانی باسە کە مرزنگ لەم هەوڵە ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووشتدا،داوای لە سەرجەم راوچییەکانی ئەو ناوچە کرد کە چیدی چەکەکانیان بۆ گۆشتنی باڵندە کێویەکان بە کار نەهێنن و باڵندەکان لە قەفەزدا زیندانی نەکەن هەر وەک چۆن هیچ ئینسانێک پێی خۆش نییە لە دیلیدا بژید،بە هەوڵە ژینگە دۆستانەکانم گیانێکیتر بەدەین بە نیشتمانەکان کوردستان.

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، راوچییە کوردەکان، بە شێوەی بەکۆمەڵ و بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی کوردستان، دەستیان لە ڕاوکردن هەڵگرتووە، کە سەرجەمی ئەو چالاکییانە بەبێ یارمەتیی ناوەندە حکوومەتییەکان بەڕێوەچووە.