قوتابیان و ژینگەپارێزانی بانە و هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی

0
610

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی بانەمەڕی 2716ی کوردی، چالاکییەکی ژینگەپارێزی لە بانە بەڕێوەچوو.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱ی مانگی گوڵانی ۹٥ی هەتاوی، بە هیمەتی قوتابخانەی سەرەتایی کچانی بەهەشتی بانە و و بە بەشداری ژینگە دۆستانی بانە و سنە و ئەنجومەنی ژنانی زەوی سنە و ئەنجومەنی پاژینی بانە و دایرەی مەنابیعی سروشتی بانە، هەروەها چالاکی دڵسۆزی ژینگە لە بواری پەرە پێدانی دار بەڕوو؛ خانمی ئەردەڵان، هەڵمەتێکی چاندنی نەمامی بەڕوو و قەزوان گوێز و بایام لە داوێنی کێوی جنێرەی بانە بەڕێوە چوو.
بڕگەکانی ئەم هەڵمەتە بریتی بوون لە پێشکەش کردنی دوو سرود سەبارەت بە ژینگە لە لایان مناڵانی قوتابخانەی بەهەشتی.
پێشکەش کردنی وتارێک لە لایان خانمی ئەردەڵان سەبارەت بە دار بەڕوار.
پێشکەش کردنی پەیامی ئەنجومەنی پاژین.
باسێک لەسەر چۆنیەتی چاندنی نەمام لە لایان ئاغایی ساڵحزادە نوێنەری دایرەی مەنابیعی سروشتی.
پێدانی خەڵاتی ئەنجومەنی پاژین، کتێب و بڵاڤۆکی سە بارەت بە ژینگە و پاراستنی ژینگە بە قوتابیان و منداڵانی بەشدار بووی ئەم هەڵمەتە.
شایانی باسە کە ئەم نەمامانە بە هیمەتی خانمی ئەردەڵان و لە لایان قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی کچانی بەهەشتی بانەوە پەروەردە کرابوون.

bane3 bane2 bane-1