بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان،ژینگە پارێزان دەڵێن نابێت دهرياچهى زرێبار بۆ راهێنانی وەرزشی بەکار بهێنرێت.
ژینگەپارێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی ئەوەن دهرياچهى زرێبار لە لایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێرانەوە بۆ راهێنانی وەرزشی بەکار بهێنرێت.
بەڕێوبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کوردستان رایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی وەرزش و لاوان بۆ کەڵک وەرگرتن لە دهرياچهى زرێبار بە مەبەستی راهێنان و دانانی کەمپی تیمی نیشتمانیی بەلەمهوانیی ئێران، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئهو دهرياچهيه دەبێت.
عەبدولوەحید ریازەیفەڕ رۆژی سێ شەممە بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاند، بە گوێرەی ئەنجوومەنی باڵای ژینگە لە ئێران، دەریاچەی زرێبار پەناگای چەندین جۆری پەلەوەرە و شوێنێکی پارێزراوە و هەر بۆیەش بە بێ رەزامەندیی ناوەندەکانی ژینگەپارێزی، راگەیاندنی هەر جۆرە پڕۆژەیەک لەو دەریاچەیەدا نایاساییە.