بڕینەوەی داری دارستانەکان لە کوردستان درێژەی هەیە

0
462

بەپێی هەواڵی ژینگەوان، لە هەوڵێکی دیکەدا بۆ شێواندن و لەناوبردنی ژینگەی کوردستان، هەژمارێک دار لە چوارباخی قوروە بڕانەوە.
ڕاپۆرتی گەییشتوو باس لەوە دەکات کە ئەمڕۆ هەژمارێک دار لە چوارباخ لە گوندی قەرە تورە بڕاونەتەوە.
ئەم گوندە لە 17 کیلۆمتریی جاددەی بیجار – سنە هەڵکەوتووە.
شارەوانیی نەغەدەوە بڵاو کردبووە و لەم هەوڵە وەکوو کارەساتێکی ژینگەیی ناوی بردبوو.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتبوو: لەلایەن شارەوانیی نەغەدەوە جەنایەتێکی ژینگەیی لەرێگا دایە. بڕیار وایە شارەداری نەغەدە لە دوایین پرۆژەی خۆی شەقامی نەبووەتی نەغەدە بەرین بکاتەوە کە بۆ ئەو مەبەستە پتر لە ۵٠٠ دار دەبی ببڕدرێنەوە.

ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت ساڵانە بە بیانووی پرۆژەی جۆراوجۆر ژینگەی کوردستان دەشێوێنن و ئەمەش وەکوو لەنابردنی سیستماتیکی ژینگەی کوردستان چاو لێ دەکردرێت.
ناڕەزایەتیی ژینگەپارێزان و خەڵکی کوردستانیش لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە هیچ بایەخێکی پێ نەدراوە.