چالاکیی کۆمیتەی فێرکاری و منداڵانی چیا

0
637

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە بەڕێوەبردنی چالاکیی جۆراوجۆر لە بواری گرینگیدان بە ژینگە بەردەوامە.
راپۆرتە بڵاوکرانەوەکان باس لەوە دەکەن کە لە نوێترین هەوڵی ئەنجومەنی سەوزی چیادا، کۆمیتەی فێرکاری و منداڵانی ئەو ئەنجومەنە چالاکییەکی بەڕێوەبردووە.
ئەم راپۆرتە باس لەوەدەکات کە ئەم چالاکییە لە گوندی وئیسەولەی مەریوان بەڕێوەچووە.
لەم چالاکییەدا دەورەیەکی فێرکاریی بۆ منداڵان لە بواری ژینگەپارێزی بەڕێوەچووە.
دەوترێت کە خەڵکی ئەو گوندە بە گەرمی لەم چالاکییەی ئەنجومەنی سەوزی چیا پێشوازییان کردووە.