بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک لە مەریوان لەسەر مژاردی: سازان لەگەڵ سرووشت

0
540

سازان لە گەڵ سرووشت تەوەری دانیشتنی مامۆستایان و چالاکانی بواری ژینگە پارێزی مەریوان و گرینگی پێ نەدان لە لایەن فەرمانداری و ناوەندی گەورەی ئیسلامی بە ئەم دانیشتنە.

بە پێی هەواڵێک کەلە”شاری مەریوان”بەدەستمان گەیشتووە،بەیانی ڕۆژی پێنجشەمە 20ی ڕەشەمە مەکۆی سەوزی چیا بە هاوکاری ئیدارەی ژینگە پارێزی مەریوان دانیشتنێکی بۆ فێرکاری مامۆستاکان لە پێوەندی لەگەڵ سازانی کاریگەر و درووست لە گەڵ سرووشت لە هۆڵی سینەما کوردستان بەڕێوە برد.

ئومید ڕەشیدی یەک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەرایەتی مەکۆی سەوزی چیابۆ”شاری مەریوان”ی گوت:ئەم دانیشتنە لە ژێر ناوی تەرحی سیپا لە بەرنامەکانی ستادی ڕزگارکەری زرێچەی ورمێیەو بەمەبەستی فێرکاری تەواوی خەڵکی بۆ سازان لە گەڵ سرووشت.

ڕەشیدی بە بیر هێنانەوەی ئەم بابەتە کە گوندەکانی ئاگجە،گۆگجە،کانی تەمەرخان،تۆراخ تەپەو…لە حەوزەی ڕێژاوی زرێچەی ورمێدان،کوتی:مەکۆی سەوزی چیاو ئیدارەی ژینگە پارێزی بەم ئامانجە گەیشتن کە بە بانگهێشت کردنی مامۆستایانی ئایینی و ئەندامانی شۆراو دێهیاریەکانی ئەو گوندانە و مامۆستایانی پلەی سەرەتای و فێرکاریە پێویستەکان بگەیێنن بە خەڵکی ئەم گوندانە، کەبە داخەوە بە بێ لوتفیەوە وڵام درایەوە.

ئەو دەڵێ وێڕای دەسخۆشی و سپاس لە ئیدارەی فێرکاری و ڕاهێنانی شاری مەریوان بۆ هاوکاری دڵسۆزانەیان،دەڵێ بە داخەوە پارێزگاری شاری مەریوان و ناوەندی گەورەی ئیسلامی لەمەڕ ئەم بابەتە کەم لوتفیان کردووە و مامۆستایانی ئایینی و دێهیار و ئەندامانی شۆرای گوندەکانیان بۆ بەشداری لەم ڕێوڕەسمە بانگهێشت نەکردووە

ڕەشیدی جەختی خستە سەر فێرکاری لەم بابەتەوە:فێرکاریەکانی ئەمڕۆی ئێمە لە بابەت کەڵک وەرگرتنی درووست لە ئاوی خواردنەوەو سازانی کاریگەر لەگەڵ سرووشت بوو و هیوادارین بە گرینگی پێدان بە بابەتی فێرکاری بتوانین ژینگەیێکی ئەمن و پاک ئاراستەی بەرەی داهاتوو بکەین.