هەرێمی کوردستان، هاوردەکردنی مریشک و باڵندەی لە ئێران، یاساغ کرد

0
983

ژینگەوان: بەختیار عەبدووڕەحمان، لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەریی رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی کە چەندین جار نەخۆشیی ئانفلۆئانزای باڵندەکان لە باڵندە و مریشکە هاوردەکراوەکان لە ئێران بینراوە، لەوەبەدوا بە گشتی هاوردەکردنی باڵندە و مریشک لە ئێران ئاساغ دەکرێت.

ناوبراو مەبەستی حکومەتی هەرێمی لەو بڕیارە گەڕاندەوە بۆ پێشگرتن لە بڵاوبونەوە و بەرەسەندنی ئانفلوانزای باڵندەکان.

لەو ساڵانەی ڕابردوودا، هاووڵاتیەکی هەرێمی کوردستانی باشوور بە هۆی نەخۆشیی ئانفلۆئانزای ئەو پەلەوەر و باڵندانەوە کە لە ئێرانەوە هاوردە کراون، گیانی لە دەست داوە.