ئەنجومەنی سەوزی چیا سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەست هێنا

0
919

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئەنجۆمەنی سەوزی چیای شاری مەریوان لەدرێژەی سەرکەوتنەکانی خۆیدا لە فستیڤالی نێودەوڵەتی ڕۆژی جیهانی تاڵاوەکان پلەی یەکەمی ئێرانی بەدەست هێنا.

ڕۆژی دوو شەممە رێکەوتی ۱۳ی رێبەندان لە شاری ئەسفەهان لە رێورەسێمکی بەشکۆدا کەبەشداری سەروکی گشتی ئەندامانی سەرەکی کونوانسیۆنی نێونەتەوەی شاری ڕامسەر و نوێنەری کاتیی رێکخراوە نێونەتەوەیەکان زۆرێک کەسایەتیەکانی ئێران،مەعسۆمە ئبتەکار جێگری سەرۆک کۆمار ئێران و بەرپرسی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران، کۆمەڵێک لە کەسایەتی و ژینگە پارێزەکانی کوردستان ، کەیەک لەوان ئەنۆمەنی سەوزی چیای مەریوان و باڵوێزی کۆمەڵی وەڵاتانیتر کەلەو بواردا چاڵاکی دەکەن، لەهۆتێلی عەباسی ئەوشارە بەرێوە چۆ

ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوان کە ساڵانێکە وەک ئەنجۆمەنێکی چاڵاکی کوردستان و ئێران لەبوارەدا زۆرتەرین کاریگەری هەنگاوی هەڵ گرتووە بەتایبەت لە هەوڵدان بۆ پاراستنی تاڵاوی زرێبار ،کە سالی رابردوو لە رێورەسمێکی بە شکۆدا بەناوی (رۆژێکم بۆ زرێبار)کە بە پشتیوانی زیاتر لە ۱۰هەزار خەڵکی مەریوان و کوردستان بەرێوەی بردەبو و لە تۆمارکردنی پەڵەوەرە کۆچبەرەکان و خۆجێیەکانی زرێبار، بەرێوە بردنی چوار کارگە لە پیوندی لە گەڵ پاراستنی زرێبار،هەر وەها کاریگەری کلتووریەکانی چیا لە سەر خەڵکی بۆ مەمەڵە کردنیان لە گەڵ ئێکۆسیستمی زرێباردا،چەندین هەولیتەر لەو راستایەدا،ئەم خەڵاتە پێشکەشی ئەنجۆمەنی چیا کرا، کاوە کوردستانی کە وەک نوێنەری چیا لەو کۆنفرانسە بەشادار بوو ئەم خەڵاتەکەی لە لایەن دوکتۆر ؛ئانیا گروبیگ؛سەرۆکی گشتیی کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەی رامسەر وەرگرت.

شایانی باسە لەم فستیڤاڵەدا رێکەوتننامەیەک لە نێوان رێکخراوەی ژینگەی ئێران و کۆنوانسیونی نێودەوڵەتی تاڵاوەکان واژو کراوە کە تێیدا تاڵاوی زرێبار یەک لەو تاڵاوانە دەبێ کە کۆنوانسیۆن پرۆگرامی تایبەتی تێدا بەرێوە دەبات.

کۆنوانسیۆنی ڕامسەر کۆنترین پەیمانی ژینگەیی دونیایە کە لە 13ی ڕێبەندانی 1349ی هەتاوی (1971ی زایینی) لە ڕامسەر دامەزراوە و لە ساڵی 1977 بەملاوە، هەموو ساڵێک فستیڤاڵی ڕۆژی جیهانی تالابەکان لە ئاستی نێو دەوڵەتی دا، لە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام بەڕێوە ئەبات. تا ئێستا 169 وڵات ئەندامی هەیە و 2186 تالاب لە کۆنوانسیۆنی ڕامسەردا تۆمار کراون.

شایانی باسە ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ساڵی 1393ی هەتاوی دا پلەی یەکەمی “خەڵاتی نەتەوەیی ئێران”ی وەرگرت.