چالاکییەکی ژینگەپارێزی لە ژاوەرۆی سنە بەڕێوەچوو

0
628

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، دانیشتوانی ژینگەپارێزی گوندی نییەر، سەر بە ژاوەرۆی شاری سنە، چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد.

لەم چالاکییدا، لاوانی کورد، هەوڵیان دا تاوەکوو لە هۆکاری پیسبوونی ژینگە، واتە فڕێدانی زبڵ و خاشاک، پێش بگرن.

ڕاپۆرتی گەییشتوو باس لەوەدەکات کە چەندین زبڵ لەلایەن ژینگەدۆستانەوە دروست کراون و لە مێرگەوار کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکەن، داندراون.

خاڵێکی جێگای سەرنج ئەوەیە کە حکوومەت هیچ چەشنە یارمەتییەکی بۆ ئەو مەبەستە نەکردووە و ژینگەدۆستان ناچار بوونە کە خۆیان سەتڵی زبڵ دروست بکەن و دایبنێن.

چەند ڕۆژ پێشیش، لە گوندی نیەر، قاوەخانەیەک بەسترا و شوێنەکەی تەرخان کرا بۆ کتێبخانە.