ڕۆژی جیهانی ژینگە و ئاگرکەوتنەوە لە لێرەوارە کانی کوردستان

0
870

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەان،سەرەرایی ئەوە کە لە سەرجەم وەڵاتانی دنیا بە دەیان چاڵاکی بەرەوو پیری ڕۆژی جیهانی ژینگەوە دەچەن بە پێچەوانەی هەموو دنیا لە ئێران ئاگر لە جەستەی لێرەوارەکانی کوردستان بەردەدرێت.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱٤ی جۆزەردان لە ناوچەر رەوانسەر ئاگر لە لێرەوارەکانی گۆندی زرین چقا بەردرا،کە رووبەرێکی بەرچاو لە لێرەوارەکانی ئەو گۆند بۆ بە خەڵووز.

شایانی باسە سەرەرای ئەوەی کە ئاگرکەوتنەوەکە نزیک بە چوار ساعت درێژەی هەبوو هیچکام لە ناوندە پیوندی دارەکان بە هانای لێرەوارەکانی ئەو ناوچەوە نەچوون،ئەم ئاگرە وەک سەرجەم ئاگرەکانیتر لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچە و بە تایبەت گۆندی زرین چقا کۆژاندیانەوە.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.

جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.