هیزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوانێکی ژینگەپارێز

0
526

هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئێران دایان بەسەر ماڵی چالاکوانێکی ژن لە شاری سنەو دەیانەوێ بەزۆر بچنە ناو ماڵەکەو دەستگیری بکەن.

باپێی زانیاریەکان هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم کاتەدا داویانە بەسەر ماڵی چالاکوانی ژن ” سوهەیلا محەمەدی. هێزەکانی ڕژێم دەیانەوێ بەزۆر بچنە ناو ماڵەکە بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن. بەڵام سوهەیلا نایەوێ تەسلیم ببێت.

هێزەکانی دەوڵەت بە سێ ئۆتۆمبیلەوە لەبەر دەم ماڵی سوهەیلا محەمەدی ڕاوەستاون دەیانەوێ بچنە ژوورەوە. هەروەها چوار ئەندامی تیمەکانی دەوڵەت کە ژنن لەگەڵ ئەواندایە.

سوهەیلا محەمەدی چالاکوانی مافەکانی ژنان و ژینگەیە لە شاری سنە. چەندین جار لەبەر چالاکیەکانی لەلایەن ڕژێمەوە هەڕەشەی لێ کراوە. محەمەدی دوایین جار لە پیرۆزباییەکانی شاری سنەدا قسەی کردووەو سڵاوی بۆ بەرخۆدانەکانی باکوری کوردستان ناردووە.