بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری ئیلام

0
755

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی” دوستداران محیط زیست”ی شاری ئیلام لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا بە هاوکاری خەڵکی ئەو شارە هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوەی بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ١ی رێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی ئەنجۆمەنی” دوستداران محیط زیست”ی شاری ئیلام بە هاوکاری خەڵکی ئەو شارە لە هەڵمەتێکی خۆرسکدا رووبەرێکی بەرچاو لە “چغاسبز”یان لە زبڵو پاشماوە پاک کردەوە.

جێگایی ئاماژەیە کە ئەنجۆمەنی “دوستداران محیط زیست” لە ماوەی رابردوودا لە هەمان شۆێنی ناو براودا هەڵمەتێکی بەرینی نەمام چاندنی بەرێوە بردووە، هەروەها لە شاری ئیلام ناوچەکانی سەر بە شاری ئیلام یەکێ لە ئەنجۆمەن چالاکەکان بووە کە بواری پاراستنی ژینگە و هەروەها پەروەردەی منداڵانی کورد لەو ناوچە ڕۆڵی بەرچاوی گێراوە.

photo_2017-01-20_16-35-44

photo_2017-01-20_17-27-48