نا بۆ ئاگرتێبەردان لە ناو بردنی سامانە سرووشتیەکانی نیشتمان

0
834

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە درێژەی لە ناو بردن و سووتاندنی پارکی گەشتیاری ئاویەر لەلایەن دژمنانی سرووشتی کوردستانەوە بۆ چەندمین جار ئاگری تێبەردرایەوە.

ڕۆژی هەینی ۱ی رێبەندانی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندمین جار لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر لە سرووشتی پشت “پارک کودک” بەردرا.

لەم ئاگرکەوتنەوەدا رووبەرێکی بەرچاو لە سرووشتی ئەو ناوچە و کۆمەڵێک دار کە پێشتر لەوێ چێنرا بوون بە تەواوی لە ئاگردا سووتا، خەسارێکی بەرچاو بە ژینگە و گیان لەبەران گەشتووە.

ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن ئەندامانی کەمیتەی ژینگەپارێزی حزبی وەحدەت و خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو شارەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

photo_2017-01-20_16-33-01

photo_2017-01-20_16-33-18