هێرشی مار بۆسەر پارکێک لە مەهاباد

0
822

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، سەرۆکی ناوەندی ئاگرکوژێنەوەی مەهاباد رایگەیاندووە، بە سەدان مار لە کەنارەکانی بەنداوی مەهاباد و پارکەکانی ئەو شارە کۆبوونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30 ی خاکەلێوەی 2716ی کوردی ، جەلال فەدایی، سەرۆکی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی مەهاباد گوتی: “سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن چەندین هاووڵاتییەوەە ئاگادار کراوینەتەوە کە بە سەدان مار لە پارکەکان و کەنارەکانی بەنداوی مەهاباد کۆ بوونەتەوە”.

فەدایی رایگەیاندووە: “لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی مەهاباد لەوانەیە، ژمارەیەکی زیاتر لەو مارانە ڕوو لە ناوشار بکەن.

هاوکات کامەران حوسێنی، سەرۆکی ناوەندی ژینگەپارێزیی شاری مەهەباد ئاماژەی داوە: “ساڵانی ڕابردووش ئەو مارانە لە کەناراوەکانی بەنداوی مەهاباد هەبوون، بەڵام ئەمساڵ رێژەی باران و لافاو بووەتە هۆی ئەوەی ئاو بچێتە ناو کونەکانیانەوە و ئەوانیش هێرش بکەنە ناو شار”.

بەنداوی مەهاباد جێگەی 197 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەبێتەوە.