بەرێوە چوونی رێورەسمی”نا بۆ راو” لە تاڵاوی کانی بەرازان

0
926

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی شاری مەهاباد و خەڵکی ژینگە دۆستی لە تاڵاوی کانی بەرازان رێورەسمێکیان بۆ پێش گرتن بە راو لەو ناوچە بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ۱۰ی بەفرانباری ۲۷۱٦ی کوردی ژینگەپارێزانی شاری مەهاباد لە تاڵاوی کانی بەرازانی ئەو شارە لە رێورەسمێکیان لە ژێر ناوی”نا بۆ راو” رێوە برد، لە رێورەسمەدا کە بە بشداری دەیان کەس بەرێوە چوو، لەلایەن ژینگەپارێزانی ئەو شارەوە کۆمەڵێک وانەی ژینگە پارێزی، هەروەها باسێک لە باڵندەکان کرا و لە سەر ڕۆڵی خەڵک لە پاراستنیان پێشکەش بە بشداران کرا.

لە درێژەی ئەم رێورەسمەدا دوو چەکی راویانیانی ئەو ناوچە کە لە ماوەی رابردوودا راوچی بوون شکێندرا، لەگەڵ سرووشت ئاشت بوونەوە.

لە کۆتایی ئەم رێورەسمەدا لەلایەن بشدارانی ئەم رێورەسمەوە کۆمەڵێکی بەر چاو دانەوێڵە، خۆراردن بۆ ئاژەڵەکان لە تاڵاوە رۆ کرا.

لەم ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا کە بەفر و سەرما لە ناوچەکانی کوردستان دەستی پێ کردووە ڕۆژانە لە شار و گۆندەکانی کوردستان بە شێوەی خۆرسک بەرێوە چووە ، ڕۆژانە دانەوێڵە و خواردنیان بۆ ئاژەڵان بڵاو کردووەوەتەوە.

photo_2016-12-31_16-39-01

photo_2016-12-31_16-38-49

photo_2016-12-31_16-39-07