بەرێوە چوونی هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە شاری بانە

0
861

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا هەڵمەتێکی بەرینی بەروو چاندنی بەرێوە برد.

ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٦ی کوردی لەسەر بانگهێشتی قوتابخانەی زانیارانی شاری بانە و بە مەبەستی زانیاری و ئاگایی دان سەبارەت بە ژینگە و ژینگەپارێزی، پۆلێک لە ئەندامانی پاژین بەشداریان کرد لە کێو پێوانێکی هاوبەش لەگەڵ مامۆستایان و قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە.

ئەم چالاکییە سەر لە بەیانی دەستی پێ کرد بەرەو کێوی دوزین، پاش کێو پێوانێکی یەک سەعاتە قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەی زانیاران و ئەندامانی پاژین لەو شوێنە کۆبوونەوە و کۆمەڵێک باس بابەت لەسەر بابەتەکانی ژینگە و ژینگەپارێزی سەبارەت بە دارستان، ئاو، زبڵ و پاشماوەکان و ئەوەی کە ئەبێ هەر کام لە ئێمە خۆشەویستیمان هەبێ بۆ ئەم ئاو و خاکە و لە پاراستنی ژینگەکەمان ڕۆڵی بەرچاومان هەبێت و ئەرکی خۆمان بە درۆستی بەجێ بگەیێنین، کە هەر کام لە بەڕێز “فەتاح ئەمین زادە” و “فواد حەسەنی ساوان” لە ئەندامانی پاژین لەو بارەوە چەند وتەیەکیان پێشکەش قوتابیانی بشدار کرد.

هەروەها ئەندامانی پاژین باسیان لە گرینگی دار بەڕوو کرد لە ناوچەی زاگڕۆس بە گشتی و بانە بە تایبەتی و چەند زانیاریێکیان لەو بارەوە خستە بەر دەستی قوتابیان.

پاشان بەڕوو لە نێوان قوتابیان دابەش کرا و هەر لەوێ هەڵمەتێکی برینی بەڕوو چاندن بەڕێوە چوو کە لە لایەن قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەی زانیاران پێشوازیێکی باشی لێ کرا.

شایانی باسە کە لەم کێو پێوانەدا قوتابیان دەستیان دایە کۆ کردنەوەی زبڵ و پاشماوەی سەر ڕێگای ئەو ناوچەیە و هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوەیشاین بەڕێوە برد.

photo_2016-11-16_11-14-11

photo_2016-11-16_11-14-15

photo_2016-11-16_11-14-26