بەرێوە چوونی چاڵاکی ژینگەپارێزی لە شاری مەهاباد

0
669

ژینگەوان:  بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، گرووپی ژینگەپارێزی زایەڵە لە شاری مەهاباد لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوەی بەرێوە برد.

هەواڵنێری ژینگەوان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕیکەوتی۲۲ گەلاوێژی 2716ی کوردی لە شاری مەهاباد گرووپی ژینگەپارێزی زایەڵە پاش ڕێ پێوانێک لە ناوچەی سێ کانیان، دەستیان کرد بە خاوێن کردنەوە سرووشتی ناوچەکە، سەرجەم سرووشتی ئەو شۆێنەیان لە زبڵوو خاشاک خاوێن کردنەوە

گرووپی ژینگەپارێزی زایەڵە لە ماوەی رابردوودا لە ناوچەی مەهاباد چەندین هەڵمەتی ژینگەپارێزی بەرێوە بردووە، ڕۆڵێکی بەر چاوی لە بواری پەرەپێدان بە فەرهەنگی ژینگەپارێزی بینیوە.

ژینگەپارێزان نیشتمان پەروەرانی راستەقینەن، دروشمێک بوو کە لەژێر ئەو ناوەدا ئەو چالاکییە بەڕێوەچوو.

photo_2016-08-14_04-04-23